AM:10:03:17/05/2025
4160 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامێكی دەستنوسی لەبارەی لوتكەی عەرەبییەوە بڵاوكردەوە و وتی، ئەمڕۆ بەغدا سەرکردەکان كۆدەكاتەوە بۆ داڕشتنی دیدێكی ستراتیژی نوێ بۆ داهاتوو.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیامەكەیدا دەڵێت، كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی دەبێتە سەكۆیەك بۆ یەكخستنی ریزەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و هاودەنگی و وروژاندنی پرسەكان و دۆزینەوەی رێگاچارە بۆیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم لوتكەیەی كە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوەدەچێت دیدگای
ستراتیژی سەقامگیری و یەكگرتنی نێوان گەلانی ناوچەكە مسۆگەر دەكات و یەكگرتوویی
زیاتریان پێدەبەخشێت.
وتیشی، ئەمڕۆیەكێك لە ئەولەویەتی كارەكانیان لە لوتكەی عەرەبیدا پرسی فەڵەستین دبێت.
هاشم ئازاد