سەردێڕ:

عێراق بەنیازە غاز لە قەتەڕ و عومان بکڕێت وەک جێگرەوەی غازی ئێران

AM:11:40:11/03/2025

916 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی غازی ئێرانی بۆ عێراقدا، لە ئێستادا عێراق نیازی هەیە غاز لە قەتەڕ و عومان بکڕێت وەک جێگرەوەی غازی ئێران.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سەرۆکی کۆمپانیای غازی باشوری عێراق رایگەیاند، لە پلاندایە بۆ هاوردەکردنی غاز لە جیاتی غازی ئێران، روو لە قەتەر و عومان بکەن.

هاوکات پێشتریش وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاندبوو، بەهۆی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ راگرتنی هاوردەی غازی ئێران، نزیکەی هەشت هەزار مێگاوات بەرهەمی کارەبایان کەمی کردووە، بەڵام پلانیان هەیە تا وەرزی هاوین قەرەبووی ئەو کارەبایە بکەنەوە.

 ئەمەش دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  کۆتایی بەو لێخۆشبوونانە هێنا کە رێگەی بە عێراق دەدات غاز لە ئێرانەوە بکڕێت ، ئەمەش بە بەشێک لە فشاری ئەمریکا بۆسەر ئێران دادەنرێت.














گەلەری