AM:11:28:08/03/2025
1280 جار خوێندراوەتەوە
بەخشینی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە سزاکانی سەر هاوردەکردنی غازی سروشتی ئێران کۆتاییهات، کە رۆژانە بڕی ٥٠ ملیۆن مەتر سێجا لەو وزەیەی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرد و رێژەی ٤٠٪ـی وزەی کارەبای پێ دابین دەکرد.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێک بۆ نوێکردنەوەی بەخشینی عێراق لە سزاکانی سەر هاوردەکردنی غازی سروشتی ئێرانی لە ئارادا نیە، کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەیان جار لێخۆشبوونی لە سزاکان بۆ عێراق نوێکردووەتەوە تا بتوانێت وزەی ئێران بکڕێت.
هاوکات لە بەرامبەریشدا وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، هێشتا
هیچ ئاگادارییەکیان لەبارەی بڕینی غازە سروشتییەکەی ئێرانەوە پێنەگەیشتووە و هیوای
خواست لانی کەم تا ساڵێکی تر مۆڵەتەکە درێژبکرێتەوە کە لە غازی سروشتی ئێرانەوە نزیکەی
٢٠ هەزارمێگاوات وزەی کارەبا بەرهەم دەهێنن.
هەروەها وتیشی، "هەنگاوەکانمان بە ئاڕاستەی دۆزینەوەی سەرچاوەی جێگرەوە
و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەردەوامە".