PM:07:56:10/03/2025
2092 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا دەستیانکردوە بە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بووە بە چەکێکی گرنگ بۆ هێزە ئەمنییەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مستەفا عاتی، سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی عێراق رایگەیاند، هەماهەنگیمان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان هەیە بۆ دروستکردنی کارگەیەکی یەکگرتوو بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی و تۆپخانە و دەستمان کردووە بە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکە بە یەکێک لە پرۆژە ستراتیژییە گرنگەکانی
حکومەت دادەنرێت کە ئامێری سوک بۆ هێزە ئەمنییەکان دابیندەکات بەتوانای ٦٣ ملیۆن
گولــلە بەپێی تایبەتمەندیە نێودەوڵەتییەکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کارگەیەکی فراوان لە بەغداد کراوەتەوە بۆ
بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی شەڕکەری زرێپۆش، تا ئێستا توانراوە زیاتر لە ٦٠٠ زرێپۆش بۆ
هێزە ئەمنییەکان دابینبکرێت.