سەردێڕ:

قاسم ئەعرەجی: کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی ئەو کچە ئیسرائیلیەی لە عێراق رفێندرا

AM:09:48:06/03/2025

2804 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی ئەو توێژەرە ئیسرائیلییەی کە دوو ساڵ لەمەوپێس لە عێراقدا دیار نەما و وتیشی، لە ئێستادا لە رێگەی دەزگا هەواڵگرییەکانیانەوە بەدوای رفێنەرەکانیدا دەگەڕێن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئەلیزابێس تسورکۆڤ، ئەو توێژەرەی کە دوو ساڵ لەمەوپێش لە عێراقدا دیار نەماوە.

هاوکات باسی لەوەشکرد، لەگەڵ دەزگاکانیان بەنهێنی کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی شوێنی توێژەرەکە و رفێنەرەکانی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوو ساڵ لەمەوپێش "ئەلیزابێس تسورکۆڤ" لە عێراق دیار نەما و دوای جەند مانگێک ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە کچە توێژەکە رفێنراوە و گروپەچەکدارەکانی عێراقی تۆمەتبارکرد، دواترتیش گروپەچەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، کە ئەوان بەرپرسیار نین لەو بابەتە.

 













گەلەری