AM:11:47:22/07/2025
3756 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق وتی، پارەیان بۆ دروستکردنی سێ بەنداو لە عێراق تەرخانکردووە و بڕیارە ٣٦ بەنداوی دیکە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دروستبکەن.
ئەمرۆ سێشەممە ٢٢ـی تەممووزـی ٢٠٢٥، عەون زیاب وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق باسی لەوەکرد، پارەی تەرخانکراو بۆ دروستکردنی سێ بەنداو لە کەربەلاو نەینەوا و موسەنا ئامادەکراوە.
وتیشی، بڕیارە ٣٦ بەنداوی دیکە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دروستبکرێت
و ئامانج لەو پرۆژانە بەهێزکردنی یەدەگی ئاوی ژێر زەوی و چارەسەرکردنی
کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوایە لە وڵاتدا.