AM:11:04:02/02/2025
1240 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێم لە هەماهەنگیدان بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان. دەشڵێت، "بۆ ئەو مەبەستە داتابەیسێک لە ناوی دەرچووان ئامادە دەکەین".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، سەعد ئەللامی، وتەبێژی ئەنجومەنەکە بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاند، مەحمود تەمیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری شارستانی، لەم دواییانەدا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد بە مەبەستی دانانی نەخشە رێگایەک بۆ دامەزراندنی دەرچووان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە ناوچەکەدا و هەروەها هاوتاکردنیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ هەرێم لەهەماهەنگیدان و بۆ ئەو مەبەستە داتابەیسێک
لەناوی دەرچووان ئامادەدەکەن بەمەبەستی دامەزراندنیان.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، رۆژی ٩ـی مانگی رابردوو لەسەر داوای فراکسیۆنی نەوەی
نوێ، مەحمود تەمیمی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بە دواداچوون لەبارەی دامەزراندنی دەرچوانی
خاوەن بڕوانامەی باڵا.