سەردێڕ:

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: بۆ یەکەم جار عێراق بووە بە بەشێک لە رێکەوتننامەی TIR

PM:10:41:24/03/2025

2228 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق بووە بە بەشێک لە رێکەوتننامەی TIR بۆ یەکەمجارە لە مێژووی خۆیدا پەیوەندی بەم رێککەوتنە کردووە کە ٧٨ وڵاتی جیهان لەخۆدەگرێت.


ئەمڕۆ ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەم جارە لە مێژووی خۆیدا عێراق بووە بە بەشێک لە رێکەوتننامەی TIR.

هەروەها، بە یەکێک لە دیارترین سیستمە جیهانییەکان دادەنرێت بۆ ئاسانکاریی گواستنەوەی وشکانی لەژێر چاودێری یەکێتی نێودەوڵەتی گواستنەوەی رێگاوبان.

هاوکات، ئەم رێکەوتنە دەبێتە هۆی ئاسانکاری لە بواری گواستنەوەی وشکانیدا و تێچووی گواستنەوەش کەم دەکاتەوە و دەشبێتە هۆی رەخساندنی هەزاران هەلی کار.













گەلەری