سەردێڕ:

بانکی نێودەوڵەتی بۆ سودانی: پاڵپشتی دارایی پڕۆژەکانی ژێرخان و نەوت و وزەی عێراق دەکەین

PM:05:21:28/01/2025

1732 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی بە سودانی وتووە، پاڵپشتی دارایی پڕۆژەکانی ژێرخان و نەوت و وزەی عێراق دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی کرد لە عوسمان دایون، جێگری سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا و کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کردووە لەسەر پرۆژەکانی ژێرخان و نەوت و وزەی عێراق و پرۆژەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری وڵاتەکە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، ئامانجیان لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووریی و داهاتی نانەوتی و رەخساندنی هەلی کارە، وتیشی ئەو پڕۆژانە لە کارە پێشینەکانی حکومەتی عێراقە.

هاوکات بانکی نێودەوڵەتی ئامادەیی نیشاندا تێچووی پڕۆژەکانی نوژەندکردنەوەی هێڵی ئاسنین و ژمارەیەک پڕۆژەی گەشەپێدان و نەوت و وزە و ژێرخانی عێراق دابین بکات.














گەلەری