کۆمپانیای نەوتی زیقار دەستپێکردنی پلانی بەرهەمهێنانی یەکگرتووی راگەیاند بۆ پەرەپێدانی چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە پارێزگاکەدا، کە سێ کێڵگەی ستراتیژییان تێدایە کە بریتین لە ناسریە، سەباح و غەرەف و دەشڵێت، حەوت بیری نوێ لە کێڵگەی ناسریە بەسترانەوە، ئەمەش بەشداربووە لە زیادکردنی بەرهەمهێنان لە ٥٢ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئەمڕۆ هەینی ٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، سەعید زاغیر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە وتی، کۆمپانیای نەوتی زیقار لە چوارچێوەی پلانێکی بەرهەمهێنانی پلان بۆ داڕێژراو، دەستیکردووە بە زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی ناسریە و سەباح وەک بەشێک لە هەوڵە نیشتمانییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، حەوت بیری نوێ لە کێڵگەی
ناسریە بەسترانەوە، ئەمەش بەشداربووە لە زیادکردنی بەرهەمهێنان لە ٥٢ هەزار بەرمیلەوە
بۆ ٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
باسی لەوەشکرد، کێڵگەی سەباح توانای بەرهەمهێنانی
لە هەشت هەزار و ٥٠٠ بەرمیلەوە بۆ ٣٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادکردووە و کێڵگەی
غەرەفیش بەرهەمهێنانی رۆژانەی نزیکەی ١٨٠ هەزار بەرمیل تۆمارکردووە.
سەبارەت بە وەبەرهێنانی غازیش وتی، قۆناغی
یەکەمی پڕۆژەی وەبەرهێنانی غاز لە کێڵگەی غەرەف تەواو بووە، بە توانای ٣٧ ملیۆن پێ
سێجا ستاندارد لە رۆژێکدا، لە کۆی گشتی ١٤٠ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا و پڕۆژەی وەبەرهێنانی
غاز لە کێڵگەی ناسریە بە گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیاکانی هیتالفول و غازی باشوور جێبەجێ
دەکرێت.
دەشڵێت، قەبارەی ئێستای غازی وەبەرهێنراو گەیشتووەتە
نێوان ٢٠ بۆ ٢٢ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا، لەگەڵ پلانێک بۆ ئەوەی لە ماوەی ئەمساڵدا
بگاتە ٣٠ ملیۆن پێ سێجا.
هەروەها لای خۆیەوە، جەبار کەریم مەزهەر، بەڕێوەبەری
پڕۆژەی کۆمپانیای نەوتی زی قار دووپاتیکردەوە کە کادیرە نیشتمانییەکان بەستنەوەی
حەوت بیریان لە کێڵگەی ناسریە تەواوکردووە، توانای بەرهەمهێنانی بۆ ٧٠ هەزار بەرمیل
لە رۆژێکدا بەرزکردووەتەوە.