سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیركردنی بكوژی محەمەد باقر سەدری راگەیاند

PM:03:36:31/01/2025

2552 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پاش تێپەڕبونی ٤٥ ساڵ بەسەر کوشتینیدا، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی عێراقەوە بکوژی محەمەد باقر سەدر و خوشەكەی دەستگیركراوە.


ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، باسی لەوەش کردووە، جیا لە بکوژی محەمەد باقر سەدر، چوار کەسی دیکەشیان دەستگیرکردووە کە لە رژێمی پێشووی عێراقدا پۆستی باڵایان هەبووە، یەکێک لەوانەش چەندین خوێندکاری لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی دیکەی عێراق لەسەردەمی رژێمی پێشوودا دەستگیر کردووە و دوای ئەشکەنجەدانیان، بەشێکیانی کوشتووە.

هاوکات سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر کەسێک دەستی بچێتە خوێنی عێراقییەکان بەدڵنیاییەوە لە هەر کات و شوێنێکدا بێت لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەدۆزرێنەوە و بە سزای دەگەیەنن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، محەمەد باقر سەدر، یەکێک بوو لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی عێراق و یەکێکیش بوو لە دامەزرێنەرانی حزبی دەعوەی ئیسلامی، لە ٩ـی نیسانی ١٩٨٠ دا و بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا دەستگیرکرا و دواتر لەگەڵ خوشکەکەیدا کوژران.

 

 













گەلەری

‌بەپەلە