سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی بەغدا دەکات

AM:11:41:14/02/2025

1644 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک له‌ حکومەتی عێراق بە میدیا عێراقیەکانی راگه‌یاند، بڕیارە هه‌فته‌ی داهاتوو، وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سوریا ده‌گاته‌ بەغدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.


ئەمڕۆ ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، چاوگێک له‌ حکومەتی عێراق بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاندووە، ئامانجی سەردانەکەی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ تاوتوێکردنی فایلە هاوبەشەکانە لە سیاسەت و ئاسایش و ئابووریدا، هاوكات باس له‌ به‌شداریكردنی ئه‌حمه‌د شه‌رع لە لوتکەی دیالۆگی بەغدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پێشهاتەکانی داهاتوی سوریا ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حکومەتی عێراق، لە دوای رووخانی بەشار ئەسەدەوە، سیاسەتی هاوسەنگیی پاراستوە و بە هێمنی مامەڵەی لەگەڵ پێشهاتەکاندا کردووە، ئەوە جگە لەوەی شاندێکی فەرمی رەوانەی دیمەشق دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە پێگەی ئیدارەی نوێ.

باسی له‌وه‌شكرد، ئیدارەی ئێستای سوریا نیازپاکی لە مامەڵەکردن لەگەڵ عێراقدا نیشانداوە، رەنگە وێستگەی داهاتووی ئه‌حمه‌د شه‌رع عێراق بێت دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین سه‌ردانی بۆ سعودیه‌ ئه‌نجامدا، سەردانەکەی ئه‌سعه‌د شه‌یبانیش بۆ ئاماده‌كاری و رێكخستنی ئه‌و سه‌ردانه‌ی شه‌رعه‌.

ئەوەشئ خستەڕوو، له‌ گفتوگۆکانی عێراق و سوریا، فایلی ئەفسەر و ئەندامانی سوپای پێشووی سوریا یەکلایی دەبێتەوە، کە دوای رووخانی رژێم روویان لە خاکی عێراق کرد و بەشێکیان گەڕانەوە بۆ سوریا، جەختیشی لەوە کردەوە کە "بەغدا هیوادارە رەزامەندی کۆتایی لە ئیدارەی نوێ وەربگرێت بۆ ئەوەی ئەوانی دیکەیان لە کەمپەکانی داڵدەدان بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێننەوە.













گەلەری