سەردێڕ:

بەهۆی رووداوێکی مینی پاسەوە نۆ خوێندکاری کچ بریندار بوون

PM:03:20:05/03/2025

2232 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی پاسەوە لەسەر رێگای دیوانیە لە باشووری عێراق، نۆ خوێندکاری کچ برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مینی پاسێک لە رێگەی نەجەف – دیوانیە خوێندکارانی کچ دەگوازێتەوە، ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا نۆ خوێندکاری کچ بریندار دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمە ئەمنی و پزیشکییەکان بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ ئەوەی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ خوێندکارە بریندارەکان بکەن، هەروەها گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.













گەلەری