سەردێڕ:

تەیف سامی: پابەندین بە جێبەجێکردنی چاکسازییە داراییەکان بۆ بەرزکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان

PM:09:19:05/02/2025

2408 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق پابەندە بە جێبەجێکردنی چاکسازییە داراییەکان بۆ بەرزکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکانی عێراق.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پێشوازیی لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق کرد و لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆیان کردووە لە بارەی جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی بودجەی گشتی و بەدواداچوون بۆ تەرخانکردنی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەیف سامی جەختی کردووەتەوە لەسەر پابەندبوونی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییە داراییەکان بۆ بەرزکردنەوەی داهاتە نانەوتیەکان و بەدەستهێنانی بەردەوامی دارایی بەپەێی بەرنامە پەسەندکراوەکانی حکومەتی عێراق.
هاوکات، 
داهاتی نانەوتی لە عێراقدا ساڵانە نزیکەی ١٧ ترلیۆن دینارە و نزیکه  ١٤٪ـی کۆی داهاتی گشتیی عێراق پێکدەهێنێت.













گەلەری

‌بەپەلە