PM:01:38:07/03/2025
952 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەرهەمهێنانی وزە دەگاتە ٢٧ هەزار مێگاوات لە هاوینی داهاتوودا و لە ٪٧٥ـی بەرنامەی چاککردنەوەی وێستگەکان تەواو بووە.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، محەممەد نێما، یاریدەدەری وەزیری کارەبا بۆ کاروباری بەرهەمهێنان، لە هاوینی داهاتوودا بڕی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا یەکسان دەبێت بە ٢٧ هەزار مێگاوات دوای تەواوکردنی سەرجەم بەرنامەکانی چاککردنەوەی لەم وەرزەدا و هەموو بەرنامەکان لەژێر کۆنترۆڵدان.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستی ئێستای وزەی کارەبا لە ٣٢ هەزارەوە
بۆ ٣٥ هەزار مێگاواتە و بۆشایی لە نێوان بەرهەمهێنان و خواستدا هەیە.
هەروەها، لەڕێگەی ئەو دەرفەتە وەبەرهێنانانەی کە وەزارەت
پێشکەشی دەکات بۆ دامەزراندنی وێستگەی هەڵم و بەنزین و وێستگەی وزەی نوێبووەوە، وەزارەت
هەوڵدەدات ئەم بۆشاییە پڕبکاتەوە.