سەردێڕ:

سێ کارگەی نوێی بەرهەمهێنانی دەرمان لە عێراق دەکرێتەوە

PM:04:42:27/01/2025

1820 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری گشتی پیشەسازی دەرمان لە عێراق رایگەیاند، لە ماوەکانی داهاتوودا سێ کارگەی نوێی دروستکردنی دەرمان لە عێراق دەکەنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد عەبدولقادر رایگەیاند، کارگەکان لەسەر شێوازی ستانداردی جیهانی دەبێت و باشترین تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی دەرمانی تێدا بەکاردەهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارگەکان بریتین لە کارگەی بەرهەمهێنانی مەڵهەم و کرێمی پزیشکی و کارگەیەکی بەرهەمهێنانی شروب بەشێوەیەکی ستانداردی جیهانی.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا وەزارەتی تەندروستی دەست بە کارەکانی کردنەوەی کارگەکە بکات.













گەلەری