AM:09:04:14/03/2025
988 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمان تا ٢٥ـی مانگی ١٢ زیاتر تێناپەڕێت، جەختیشی لە کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستیەکانیش کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند، پاراستنی سەقامگیری دارایی لە کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکانەوە دەستپێدەکات و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە بووەتە هۆی قەیرانی سیاسی.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئیدارەدانی عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە
قورس بووە و کاتی پێویست نییە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و جەختی لەسەر
پێویستی بەشداریکردنی بزووتنەوەی سەدری لە پرۆسەی سیاسیدا کردەوە و داوای لە موقتەدا
سەدر کرد بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکات.