AM:09:54:17/04/2025
3736 جار خوێندراوەتەوە
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە و دەیەوێت بە رێگای ئەلیکترۆنی شایستە داراییەکانیان دابەشبکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران کراوە، لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەماوە و میسان بارهەڵگری تایبەت بە گواستنەوەی دانەوێڵە دابینکراوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نرخی هەر تۆنێک
گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار دیاریکراوە، بڕیارە کارتی بانکی بۆ جوتیاران دروستبکرێت و
شایستە داراییەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی پێبدرێت.