AM:08:57:12/02/2025
2564 جار خوێندراوەتەوە
سندوقى عێراق بۆ گەشەپێدان نوێترین پلانى بەغداى بۆ زیادکردنى داهاتى نانەوتى ئاشکراکردووە و دەڵێت، حەوت ملیار دۆلار تەرخانکراوە بۆ گەشەپێدانى کەرتى گەشتیارى و زیادکردنى داهاتى نانەوتى، بەڵام عێراق رووبەرووى کورتهێنانى بودجە بووەتەوە. راوێژکارێکى سەرۆک وەزیرانى عێراقیش وتویەتى ٢١ پرۆژەى گەورەى گەشتیارى دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، سندوقی گەشەپێدانی عێراق پەردەی لەسەر پلانە گەورەکانی لادا بۆ هاندانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بە بەهای حەوت ملیار دۆلار، لەنێویاندا دەستپێشخەریی "شارستانیەت"، کە ئامانجی وەبەرهێنانە لە شوێنەوارەکانی وڵات و گۆڕینی بۆ شوێنی گەشتیاری.
محەممەد نەجار،
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری
سندوقی گەشەپێدانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، ئەم سندوقە دەتوانێت یەک
ملیار دۆلار لە داهاتی کەرتی گەشتیاری عێراق بۆ ئەمساڵ رابکێشێت.
روونیشیکردەوە،
حکومەتی عێراق هەوڵدەدات ئابووری هەمەچەشن بکات بە پشتبەستن بە کەرتەکانی نانەوتی،
لە ئێستادا پلانی هەیە ٢١ پڕۆژەی گەشتیاری جێبەجێ بکات، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ هەڵبژاردنی
رێکخراوی گەشتیاری عەرەبی بۆ بەغدا وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٥.