سەردێڕ:

فواد حسێن: عێراق پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گروپە توندڕەوەکان

PM:07:29:30/01/2025

1004 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی داعش پێویستیان بە هاوكاریی نێودەوڵەتییە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ رووبەڕوبوونەوەی مەترسییەكانی داعش، بەغدا پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە، لەئێستادا نیگەرانی هەیە کە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا چۆن مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات.

وتیشی، گفتوگۆكردن لەسەر هەبوونی هێزەكانی ئەمەریكا لەعێراق بەردەوامە و بەغداش هەوڵ دەدات پەرە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ واشنتۆن بدات و ویستوشییەتی كە بڕیاری ئەمنی و سەربازی لەدەست حكومەتدا بێت، نەك لەدەست گروپە چەكدارە جیاوازەكانی وڵات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەقامگیری سوریا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئاسایشی عێراق هەیە، هەروەك هۆشداریدا لە بوونی نزیكەی ١٢ هەزار چەكدارانی داعش لە زیندانەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە پێدەچێت لەكاتی ئازادكردنیاندا مەترسی ئەمنی بۆ سەر عێراق دروستبکەن، بۆیە پێویستمان بە هاوكاری نێودەوڵەتی هەیە بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشتر بەرپرسی دەزگای هەواڵگری عێراق سەردانی پایتەختی سوریای كردووە كەمەبەست لێی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكارییە ئەمنییەكان بووە.













گەلەری