AM:12:03:22/02/2025
4744 جار خوێندراوەتەوە
لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی چاکسازی بۆ باج لە عێراق رایگەیاند، کە داهاتی باج بەڕێژەی ٢٢٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە چوار تریلیۆن دینار لە ساڵی رابردوودا.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، خالید جابری، ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی باج رایگەیاند، داهاتی باج لە ساڵی ٢٠٢٤دا گەیشتووەتە ٣.٧٥٥ تریلیۆن دیناری عێراقی کە ئاماژەیە لەسەر باشتربوونی سیاسەتەکانی باج و بەرزکردنەوەی ئاستی کۆکردنەوەی باج.
ئەوەشی خستەڕوو، لە داهاتوودا کێشەی کۆتاییهێنان بە کێشەی لێکچوونی ناوەکان
و دانانی سیستەمێکی ژمارەیی بۆ پرسیارکردن لەبارەی باج و بەردەستکردنی زانیارییەکانی
کۆمپانیاکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانگە حکومییەکان چارەسەر دەکرێ.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم چاکسازییانە هەنگاوێکی گرنگن بۆ دروستکردنی سیستەمێکی
دارایی کاراتر و دادپەروەرانەتر، کە متمانە لە نێوان دەوڵەت و باجدەران بەهێز دەکات.