سەردێڕ:

سوپای عێراق دەستى بەسەر پێنج خانوودا گرتووە لە گەڕەکی نەورۆز

PM:07:23:31/01/2025

2088 جار خوێندراوەتەوە

ساڵێک تێپەڕی بەسەر مانگرتنى دانیشتوانى گەڕەکی نەورۆز لە کەرکوک و ئیدارەی شارەکە هێشتا کێشەکەیان چارەسەرنەکراوە.


ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، ساڵێک تێپەڕی بەسەر مانگرتنى ناڕەزایی دانیشتوانى گەرەکی نەورۆز لە کەرکوک دژى هەوڵی سوپای عێراق بۆ داگیرکردنى خانووەکانیان.

هاوکات، سوپای عێراق دەستیان بەسەر پێنج خانوودا گرتووە و هەوڵی دەستبەسەراگرتنی خانووی زیاتر دەدەن، پارێزگار و ئیدارەی شارەکەش تا ئێستا نەیانتوانیوە چارەسەری گرفتی گەرەکی نەورۆز بکەن.













گەلەری