سەردێڕ:

لە عێراق ٢٦٠ هەزار خوێندکار کەبەهۆی دۆخی دارایی وازیان هێنابوو گەڕانەوە بۆ خوێندن

PM:12:42:16/02/2025

1140 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی پرۆسەی 'گەڕانەوە بۆ خوێندن' وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، ٢٦٠ هەزار خوێندکاری دابڕاو گەڕاونەتەوە بۆ خوێندن و دوو ملیۆن خوێندکاریش لە پرۆسەکە سوودمەندبوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، هاوکارییەی حکومەتی عێراق تەرخانی کردووە لە چوارچێوەی هەوڵێکیانە لەژێر ناوی 'گەڕانەوە بۆ خوێندن' کە مانگانە، بڕی ٣٠ هەزار دیناری بۆ هەر خوێندکارێکی قۆناغی بنەڕەتی و ٥٠ هەزار دیناریشی بۆ هەر خوێندکارێکی قۆناغێ ناوەندی تەرخانکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوکارییە داراییەی تەرخانکرابوو، زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار لێی سوودمەندبوون و کاریگەری ئەرێنی لەسەر بارودۆخی دارایی خوێندکارەکان و گەڕانەوەیان بۆ پڕۆسەی خوێندن دروستکردووە.

 













گەلەری