ترەمپ: ئەگەر ئێران وەڵامبداتەوە تەنها کەمێکیان لێ دەمێنێتەوە
ئەمشەو لە جووتسایدی منارەی شاری هەولێر، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی دوو نهۆمی لە کاتی کارکردن و چیمەنتۆ تێکرندا چەند کرێکارێک بریندار بوون، لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاووڵاتییان و گەشتیارانی دڵنیاکردەوە، کە سەرەڕای گرژییەکانی ناوچەکە و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئاسمانیی هەولێر پارێزراوە و سەرجەم گەشتەکان بەپێی خشتەی ئاسایی خۆیان بەردەوامن.
پرۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران لە پارێزگای دهۆک دەستیپێکرد و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە سلێمانیش دەستپێبکات، لەکاتێکدا هێشتا زیاتر لە 341 ملیار دیناری شایستەی ساڵانی 2025 و 2026 لەلایەن بەغدادەوە خەرجنەکراوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دوای هێرشەکانی ئەمشەویان بۆ سەر پێگەکانی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران دەڵێت، هێزەکانیان هێرشی گەورە و بەهێزیان کردووەتە سەر ئامانجە ئێرانییەکان لە نزیک گەرووی هورمز، هۆشدارییەکی توندیشی ئاڕاستەی تاران کرد، کە ئەگەر وەڵامی ئەم هێرشانە بدەنەوە، رووبەڕووی لێدانێکی زۆر سەختتر دەبنەوە بەجۆرێک تەنها کەمێکیان لێ دەمێنێتەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، دەستیان بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ئامانجەکانی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران کردووە، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتیوانی لە گەرووی هورمز و هێزەکانی ئەمریکا.
دەستەی خانەنشینی عێراق ڕایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆوە خەرجکردنی مووچەی مانگی ٩ی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە بەغدا و پارێزگاکان دەستی پێکردووە، لە کاتێکدا هێشتا بڕیار لەسەر مووچەی هەرێم نەدراوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی سەربازیی دەکات لە بەرامبەر هەر توندکردنەوەیەکی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا، لە هەمان کاتیشدا جەخت لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیی وڵاتەکەی بەسەر گەرووی هورمزدا دەکاتەوە.
بڕیاردەری لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لە بارەی پێدانی نمرەی بڕیار بە پۆلی ١٢ رایگەیاند، شتی وەها بوونی نیە، بەڵکو کێرڤ جێگەی گرتووەتەوە، هاوکات روونکردنەوە لەسەر مەرجەکانی مانەوەی خوێندکاران لە یەک یان دوو بابەتدا دەدات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرقاڵی تاوتوێکردنی پلانێکی ستراتیژیە بۆ کەرتی نەوت بۆ ساڵانی ٢٠٢٧–٢٠٣٠، کە ئامانجی گەیاندنی بەرهەمهێنانی نەوتە بۆ ١٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا و زیادکردنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستاندا.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆتاییهاتنی قۆناغی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ٥,٧٠٤ چەکداری داعش راگەیاند کە لە سوریاوە گواسترابوونەوە، هاوکات ئامادەکاریی بۆ دادگاییکردنیان و ئازادکردنی ٤٥٧ سوریی دەکات.
بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، جێبەجێکردنی مۆدێلێکی نوێی ئابووری لە پاڵاوگەکانی عێراق ساڵانە ١٥ ملیار دۆلار بۆ بودجەی گشتی دەگەڕێنێتەوە، هاوکات ئاماژە بە یەکلاییکردنەوەی کێشەی ٣٠٠ هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون دەکات.
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا بە تایبەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ٢١ کۆچبەری کورد بێسەروشوێن بوون، هاوکات ٣٣ کۆچبەری دیکەش لە لیبیا دەستگیرکراون و ئامادەکاری بۆ گەڕاندنەوەیان دەکرێت.
سەرۆک کۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازیی لە شاندێکی کەسایەتی و سەرۆک هۆزەکانی خانەقین کرد و تیایدا، جەختی لە بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەکان و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکەدا کردەوە.
بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی، دەستەی دەستپاکی عێراق، دوو بڕیاریی زیندانیکردنی بۆ جێگری پێشووی بەڕێوەبەری تۆماری خانوبەرەی کەرکوک دەرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی کۆمەڵێک مەرج و رێکاری نوێی پەیوەست بە هاوردەکردن و تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٥ـەوە هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل بۆ ماوەی چوار ساڵ قەدەغە کراوە.
دادگای تاوانەكانی كەرخ لە بەغدا، سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ پێنج ژن دەركرد كە تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، لەوانە فرۆشتنی منداڵێكی تازە لەدایكبوو بە سێ ملیۆن دینار.
ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق دەڵێت، دادگای کەرخ، لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی هەزاران چەکداری داعش کردووە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان نەرێنین و چەکداری زۆر مەترسیداریان تێدایە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە پرۆسەی وەرگرتنی مامەڵەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
لەمیانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد ئیسحاق دار، وهزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، جێبهجێكردنی یاداشتنامهی لێكتێگهیشتنی ئیسلامئاباد لهلایهن ئهمریكا و ئێرانەوە تاكه رێگهی پێشكهوتنه.
فراكسیۆنی یهكێتی له پەرلەمانی عێراق نیگهرانی له رووداوهكانی خانهقین دهردهبڕێت و داوادەکات، سهرجهم دهستگیركراوهكان ئازادبكرێن و دهڵێت، "چالاكی مهدهنی و ئاشتیانه مافێكی دهستهبهركراوی دهستوورییه، بهتایبهتی ئهگهر مهسهلهكه جێبهجێكردنی دهستوور و مادهی ١٤٠ بێت".
دوای ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ هەسەدە هێزێکی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە حکومەتی سوریا گەیشتنە ناو سەنتەری پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، کە پێکهاتوون لە چەندین ئۆتۆمبێل بە ئاڵای سوریاوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە گەیشتە چوار هەزار و ٣٨٢ دۆلار، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٩٤٠ هەزار دینارە و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٠ هەزار دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند ، دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی بۆ مانگی هەشت کە لە شەش جۆر خۆراک پێکهاتووە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، تۆڕێکی تایبەت بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی دزراو و ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە بەغدا هەڵوەشێندراوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سێ ئەندامی تۆڕەکە لە کاتی تاوانەکەدا دەستگیر کران.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسیی هەرێم رایگهیاند، ئهمڕۆ و سبهینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلهكانی گهرماش روو لهبهرزبوونهوه دهكهن.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر پابەندییەکانی لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەدا، تارانیش هەنگاوی هاوشێوە دەنێت و دەشڵێت، بەدیهێنانی ئاسایشی بەردەوام لە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەوە نابێت، بەڵکو لە ڕێگەی درووستکردنی متمانەی دوولایەنە دەبێت.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی کوژاندنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە بەغدا و کەربەلا و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق تووشی تاریکی بوون، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنمایی نوێی بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە دەرکرد.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، پێویستە پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە رێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە. جەختیشی کردەوە کە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان پشتگیری لە هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵ بکەن.
وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپای هەرسێک وڵاتی سعوودیە، تورکیا و پاکستان لە ئەستەنبوڵ رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی سکرتاریەتی گشتیی رێککەوتننامەی بەرگریی مەککە لە سعوودیە، هاوکات بڕیاریاندا نوێنەری پاکستان بۆ ماوەی سێ ساڵ پۆستی سکرتێری گشتیی هاوپەیمانییەکە لە ئەستۆ بگرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، لەم مانگەدا پڕۆسەی تیرووپشکی ئەلیکترۆنی بۆ دیاریکردنی ناوی ئەو هاوڵاتیانە ئەنجام دەدرێت کە دەیانەوێت فەریزەی حەج جێبەجێ بکەن.