AM:09:01:25/03/2025
2156 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکات و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دەستەی کۆمسیاران بڕیاریدا ٢٥ـی ئەم مانگە کە دەکاتە ئەمڕۆ پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگاکانی عێراق دەستپێبکات و وتیشی، بڕیارە پڕۆسەکە ماوەی مانگێک بەردەوام بێت.
هاوکات، ئاماژە بەوەشکردووە، پرۆسەی تۆماری دەنگدەران بریتییە لە پڕۆسەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان
و تۆمارکردنی ناوی ئاوارەکان و تۆمارکردنی هێزە ئەمنییەکان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەرێم کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی عێراق بەردەوامە و رۆژانە لە رێگەی ١٧٣ بنکەوە کارتی دەنگدان بە هاوڵاتیان
دەدەنەوە.