PM:04:21:15/05/2025
3308 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، پێویستە لیژنەیەکی باڵا پێکبهێندرێت کە ئەرکی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی پێسپێردراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە میانەی کۆبوونەوەی ئامادەکاری وەزیرانی دەرەوە بۆ ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لە ئاستی لوتکە، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی، ئەو رووداوە سیاسی و ئەمنییانەی کە بە خێرایی پەرەیان سەندووە و ناوچەکەیان گرتووەتەوە، پێویستیان بەوەیە یەکگرتوو بن، پێکەوە کاربکەن بۆ لێک نزیککردنەوەی دیدگاکان، لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشین و هەوڵی دیپلۆماسی بۆ پاراستنی یەکڕیزی پلە و پۆستەکان بخەنەگەڕ.
ئاماژەی بەوەکرد، عێراق پێشنیاز دەکات لیژنەیەکی وەزاری
باڵای کراوە بە ئەندامێتی عێراق و بەحرەین، و ئەمینداریەتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی
و هەموو ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە خوازیارن ئەندام بن پێکبهێنرێت بۆ
نزیککردنەوەی بۆچوونەکان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان.
باسی لەوەشکرد،
کە ئەم لیژنەیە پێکهاتووە لە کۆماری عێراق و شانشینی بەحرەین و ئەمینداری گشتی
کۆمکاری عەرەبی و وڵاتانی عەرەبی کە خوازیاری چوونە ناو ئەم لیژنەیەن.