سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا رایگەیاند، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا و سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی هه‌سه‌ده له هێزی به‌رگریی نیشتمانیی سووریا و چه‌ند پرسێكی دیكه گەیشتووەنەتە رێککەوتن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هەسەدە و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سووریا و ڕێككه‌وتن.
ئاماژەی بەوەشکرد، شه‌رع و عه‌بدی رێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو
چوارچێوەی هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا و هەردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی
خاكی سووریا كردووه‌ته‌وه.
هاوکات، به پێی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی
و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر
بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی.
هەروەها، رێککەوتنەکە حەوت مادەی لەخۆگرتبوو:
١- دەستەبەرکردنی مافی هەموو سوورییەکان بۆ
نوێنەرایەتی و بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی و هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای
لێهاتوویی، بەبێ گوێدانە پاشخانی ئایینی و نەتەوەیی.
٢- پێکهاتەی کورد پێکهاتەیەکی رەسەنی دەوڵەتی
سوریایە، دەوڵەتی سوریاش مافی هاووڵاتیبوون و هەموو مافە دەستوورییەکانی زامن دەکات.
٣- ئاگربەست لەسەر هەموو خاکەکانی سوریا.
٤- تێکەڵکردنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی
باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئیدارەی دەوڵەتی سوریا، لەوانە دەروازە سنوورییەکان و
فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و گازییەکان.
٥- دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارە
سورییەکان بۆ شارۆچکە و گوندەکانیان و دەستەبەرکردنی پاراستنیان لەلایەن دەوڵەتی
سوریاوە.
٦- پاڵپشتیکردنی دەوڵەتی سوریا لە شەڕی دژی
پاشماوەکانی ئەسەد و هەموو هەڕەشەکانی سەر ئاسایش و یەکڕیزی وڵاتەکەی.
٧- رەتکردنەوەی بانگەوازەکانی دابەشبوون و قسەی رقاوی و هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی ناتەبایی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوریادا.
٨ـ لیژنە جێبەجێکارەکان کار دەکەن بۆ
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەک تا کۆتایی ئەمساڵ جێبەجێ بکرێت.