سەردێڕ:

دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی سەرۆک کۆماری رەتکردەوە

PM:02:24:18/02/2025

2564 جار خوێندراوەتەوە

دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی سەرۆک کۆماری عێراقی رەتکردەوە کە دژی دادگای فیدراڵی و سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عیراق لەماوەی رابردوو تۆماریکردبوو.


ئەمرۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، ئەو داوایەی لەلایەن لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر دادگای فیدرالی و سەرۆک وەزیران کردبووی هەڵوەشایەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە سکاڵای یاسایی لە دادگای فیدڕاڵی عیراق، لەسەر سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دارایی عێراق تۆمارکرد، سكاڵاكەی سەرۆك كۆمار لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بوو بە خەرجكردنی موچە.













گەلەری