سەردێڕ:

بیروڕا

نوسه‌رێک هه‌ڵبژێره‌:
select
  • پرسی موچە و پرسی کورد

    پرسی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان یەک پرسە زیاتر لەوەی پرسێکی ئابوری و یاسایی و ئەخلاقی و سیاسی بێت پرسی بوونە وەک فەلسەفە، بریتییە لەململانێی نێوان بوون و نەبوون بەریەککەوتنی دوو ئاگایی داگیرکراو و داگیرکەر بەڵام لە ھەر پارچەیەک لەگەڵ جۆرێک لە کێشەدا دە

  • جیاوازیی فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەت و مافیاوە

    عێراق خۆی شەریکەی بەدواداگەڕان و دۆزینەوە و ھەڵکەندن و بەرھەمھێنان و نقڵ و پاڵاوتن و بەبازارکردنی نەوتی ھەیە، بۆیە خاوەندارێتی و موڵکداری بیرە نەوتەکانی عێراق ھی دەوڵەتی عێراق و خەڵکەکەیەتی.

    بەڵام ھەرێم ھەموو ئەوانەی داوە بە کۆمپان

  • چما شەنگال ناپارێزن

    ھەڵدانەوەی پەڕەکانی تاوانی جینۆسایدکردنی شەنگال لەنێو چیرۆکی گەلێکی ھەراجکراودا، ھەمیشە ئەو تابلۆیەیە کە ھەمووان ھەوڵی خوێندنەوەی دێرە وونبووەکانی دەدەین و رۆژێک دێت ئەو تاوانە وەک سەرجەم تاوانەکانی دیکەیان کە دەرھەق بە گەلێکی ستەم لێکراو ئەنجامدراوە رۆژێک دابێت ھۆکا

  • ماکیافیلی و ماناکانی نیشتیمان

    "لەسەردەمی ماکیافیلییەوە، واتە لە سەدەی پازدەھەم و شازدەھەمەوە، نیشتیمان بووەتە یەکێک لە بەھا ئینسانیی و سیاسییە گرنگەکان. ماکیافیلی نیشتیمان وەک گەورەترین و رەھاترین بەھا دەبینێت و وەک ژێرخانی ھەموو بەھا ئەخلاقیی و ئینسانییەکانی دیکە مامەڵەیدەکات. ئەم تێڕوانینە وا لە

  • یاسای نوێی ھەڵبژاردنەکان، پێشێلکردنی دەستوورە

    ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی عێراق لە پڕۆسەی سیاسی ئەو وڵاتەدا رۆڵێکی سەرەکی دەبینێت، بەتایبەتی لە ئێستادا کە دۆخی سیاسی عێراق بە ئاقارێکی زۆر ھەستیاردا تێپەڕ دەبێت، لەکاتێکدا ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەنجومەنی نوێنەران بەبێ ئامادەبوونی فراکسی

  • توركیا و پارتی دیموكراتی كوردستان

    دەستێک لەنێو تەڵە ‌و سەرێک لەبەردەم چەقۆی قەساب

    زۆر کەس واتێدەگات، کە پەیوەندیەکی پتەو لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیادا ھەیە، ئەو بیرکردنەوە ساویلکەیە گەیشتۆتە ئەو رادەیەی ساڵانە لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان، چەندین توێژینەوە دەربارەی پە

  • بۆچی ئۆکسجینەکەی نەوەی نوێیان وەرنەگرت

    ڕۆژی ھەینی کە دەکاتە ڕۆژی یەکەمی جەژن سەعات یانزە و بیست دەقیقە من و م.نجات و کاک ئوسامە چوینە نەخۆشخانەی ڕزگاری، بەڵام پێش ئێمە لێژنەی لێکۆڵینەوەکە ھاتبوون و چووبنوونە کۆبوونەوە لەو کاتەوە لە ژووری بەڕێوەبەڕ ئێمە چاوەڕێمانکردن تاوەکو سەعات سێ و چل وپێنج دەق

  • مخۆرکەی ناوخۆ

    بەشی چوار

    فەرامۆش کردنی کۆمەڵایەتی دەرەنجامی خەتەرناکی لێئەکەوێتەوە و لادانی کۆمەڵگە لە بەھا جوان و گرنگ و پیرۆزەکان بەدوای خۆیا ئەھێنێ، بەجۆرێک لە ئێستادا قەزییەی کورد و کورستان پێ بەپێ و ووردە ووردە ناوەڕۆکە کۆمەڵایەتی و رامیاری و مێژوویەکەی

  • زوڵم و ستەمی دەسەڵاتدارانی ھەولێر تا کەی بەردەوام دەبێ؟!

    ئەوەی ئەمرۆ لەنەخۆشخانەی رزگاری شاری ھەولێر رویدا کێماسیەکی گەورەبوو بۆ سەرشانی دەسەڵاتدارانی حکومەتی ھەرێم و ئیدارەی خۆجێی پارێزگای ھەولێر. دابینکردنی تەواوی پێداویستیە پزیشکیەکان سادەترین مافی نەخۆشە و ئەرکی سەرشانی بەرپرسانی حکومەتە کە باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە

  • کام جەژن و کام جەژنانە !

    ( بێئابڕویی و بێحورمەتی) سیاسییە تاپی و تەپیوو ھەتیومچەکان لە دێر زەمانەوە، مێژوویەکی کۆنی ھەیە ‌و رۆژ لەدوای رۆژیش لە ھەڵکشاندایە. کلتوری کۆنەپەرستی و ململانیەکانیش زیاتر ئاگری ستەمکاری و خۆسەپاندن و قۆرخکاری ئەو بێئابڕووییە خۆش دەکات . 
    میژوونوسان د

  • کۆرۆنا، ئارەزو و خۆشەویستی کاری پزیشکی لا نوێکردمەوە

    دوای ٣٢ ساڵ لە کاری پزیشکی، خەریک بوو کارەکەمان دەبووە رۆتینێکی رۆژانە ‌و ھەمیشە لەناو بازنەیەکدا دەخولاینەوە، بە دەگمەن روبەڕوی حاڵەتێک دەبووینەوە، پێویستی بە بیرکردنەوە و لێڕامان ھەبێت، رۆژانە کارەکانم بە سەرپەرشتیکردنی پزیشکە گەنجەکان و رێنماییکردنیان دەستپێدە

  • دروستبوونی ھێزێکی گەنج وەکو بەدیل رۆڵی پارتی و یەکێتی کەمدەکاتەوە

    ئەگەر پێشتر خەڵک وا تێگەیەنرابن کە تەنھا پارتی و یەکێتی دەتوانن بچنە بەغدا و لەگەڵ سەرکردە حکومی و سیاسیەکاندا باسی موچە و نەوت و بودجە بکەن، ئەوا ئەم سەردانەی کۆتایی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ب

  • کورتەیەک سەبارەت بە مێژووی خەباتی چەکداریی ژنانی کورد و بیردۆزەی دابڕان

    پرسی ئازادی و یەکسانیی رەگەزی بۆ ژنان ھەمیشە پرسێکی مێژوویی و بنچینەیی بووە و ھەردەم لە ھەوڵی تێگەیشتن لێی و بەدیھێنانیدا بوون، لەم پێناوەشدا بە ڕێگە و شێوازی جۆراوجۆر کار و خەباتیان بۆ کردووە. عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بڕگەیەکی زۆر واتاداردا گوزارش لەم ڕاستیە دەکات: "ئایا

  • خەڵک چی لە دەسەڵات دەوێت؟!

    ئەپرسن ئەگەر ئێوە دەسەڵات بگرنە دەست چی بۆ خەڵکی ئەکەن؟
    ئایا ئەتوانن ئەوەی سی ساڵە وێران کراوە بە چوار ساڵ بنیاتی بنێنەوە؟
    بەڵێ، زۆر بەئاسانی ئەتوانرێت لە کورترین ماوە بە گرتنەبەری دوو ھەنگاوی گرنگ بە ئاشکرا دۆخەکە سەد و ھەشتا پلە پێچەوانە بکرێتەوە.
    ھەموو دەسەڵاتێک دوو کاری گ

  • شەڕی دانپێدانان

      مرۆڤ لە لەدایک بوونییەوە و ھەر لە سەرەتای منداڵییەوە، چی بە ھاوار ھاوار، چی بە زمانی جەستە داوای پێزانین دەکات. کاتێک منداڵ ھاوار دەکات گەورەکان درەنگ لێی تێدەگەن کە داواکاری ھەیە برسییەتی، ئەم گریانە بۆ ئەوەیە کە بزانیت برسییەتی، بەڵام ھەندێ گریان و ھاوار

  • چەمانەوەی پەکەکە لەبەردەم شێخی کەسنەزانی کۆنە موستەشاری ئەنفالدا!

    پەکەکە خەریکی پێشبڕکێیە لەگەڵ یەکێتی و پارتیدا لە چەمانەوە بەرامبەر بە کەلتوری کۆنەپەرستی و رەمزی کۆنە موستەشارە بەعسی و تاوانبارانی ئەنفالدا. لە نامەیەکدا "کەجەکە" بە بۆنەی مەرگی ئەم تاوانبارەی ئەنفال کە ناوی لای ( دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ) تۆمارکراوە، دەڵێ؛

  • ڕۆڵی سی تی سکان لە پەتای کۆرۆنا

    لە شاری ھەولێر تەنھا لە یەک سەنتەری ئەھلی پتر لە چوار سەد سیتی سکان کراوە بۆ نەخۆشەکانی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی چوار ھەفتەی ڕابردوو، ھەر سکانێک پارەیەکی زۆر تەکلیف دەکات بۆ نەخۆش.

    نازانم لەبەرچی ھۆکارێک دکتۆرەکان بەو ڕێژە زۆرە س

  • تێڕوانینی شەھید رەئووف ئاکرەیی بۆ مێژووی کۆمەڵگەی کوردی

    شەھید رەئووف ئاکرەیی یەکێکە لە تێکۆشەرە ناسراوەکانی گەلەکەمان، بەداخەوە بەر ئەو ھەڵمەتی تیرۆرە نەگریسە کەوت کە لە ساڵی ١٩٩٣دا دەڤەری بادینانی گرتەوە و کۆمەڵێک تێکۆشەری ناسراو شەھید بوون. 
    بە ھەرحاڵ من ھەر لە دوورەوە ناوبانگی شەھید رەئووفم بیستبوو، شەھیدبوو

  • شێخ لاھور رستەکەت تەواو بکە

    لە فەیسبووک ڤیدیۆیەکی لاھور شێخ جەنگیم بەرچاو کەوت کە لە ھەولێر قسە بۆ پێشمەرگە دێرینەکانی ئەو دەڤەرەی حیزبەکەی دەکات.

    لە قسەکانیدا دەرکەوت کە حیزبەکەی ھێدی ھێدی بچوک دەکرێتەوە و لە شەریکەوە بووەتە شاگردی پارتی، ئەوەش لە ھاوار و نە

  • ئەردۆغان و ئەفسانەی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان

    کەمالییەکان پەیماننامەی لۆزانی ساڵی (١٩٢٣) بە سەرکەوتنێکی مەزن بۆ بزووتنەوەی کەمالی و سەرکردەکەی دادەنێن، کە لە ڕاستیشدا لە بارودۆخی ئەو ڕۆژانەی ڕۆژھەڵاتی نزیکدا بێ وێنە بوو. لە کاتێکدا سوڵتان/ خەلیفەی عوسمانی، کە ئەردۆغان و لایەنگرانی بە شێوەیەکی دوور لە ڕاستییە مێژو

  • خەباتی چەکداری ژنانی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان

    لە سەردەمی پێش کۆڵۆنیالیزم، وا ھەست دەکرێت بارودۆخی ژنانی کورد بە بەراورد بە ژنانی گەلانی دراوسێ باشتر بووە. لە زاری گەڕیدە و رۆژھەڵاتناسەکانەوە کە لە نووسینەکانیاندا باسیان لێوە کردووە و لە ئێستادا بۆ ئێمە دەبنە بەڵگەی راستی و سروشتی ژیانی میللەتی کورد و توانا و لێھا

  • سێ فۆڕم و یەک ئەکت؟

    وەک چاوەڕێی بووم، ئەمڕۆ ئەردۆغان و دارودەستەکەی بەشداری لە نوێژی ھەفتەی ئایاسۆفیا کرد.

    ئەتمۆسفێری بەڕێوەچوون و خۆنواندنی سەرۆک، لە ووتاری ھەینی، ھەمان وێنەی خەلیفەی داعش بەغدادیمان بیردەھێنێتەوە، کە لە ئابی ٢٠١٤ لە کۆنترین مزگەوتی

  • هه‌رێم پابه‌ندی موازه‌نه‌ی ٢٠١٩ی عێراق بوایه‌ چی رووی ده‌دا؟

    سەرەڕای دزیەکان دەسەڵاتدارانی ھەرێم چەند زیانیان لەداھات داوە؟

    بەپێی قانونی موازەنەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩، ئەگەر حکومەتی ھەرێم پابەند بوایە ‌و رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رادەستی عێراق بکردایە، ئەوا حکومەتی بەغدا مانگانە زیاد لە ٩٠٠ ملیار د

  • یەکەم گەشتی دەرەوەی کازمی

    مستەفا کازمی لە یەکەم گەشتی سیاسی بۆ دەرەوەی وڵات لەدوای دەست بەکاربوونی وەکو سەرۆک وەزیرانی عێراق کە وڵاتانی  ئێران و عەرەبستانی سعودیە و ئەمریکا دەگرێتەوە زۆر دۆسیەی قەبە و قورس لە خۆدەگرێت .

    ھەرچەندە بڕیاربوو گەشتەکەی لە عە

  • وەزیری حکومەتێک لە ھەسارەی مەریخ

    لێدوانی وەزیری ناوخۆ لەسەر جەژن، ئەو ھەڵە زەقانەی چەند ڕۆژێکە بۆتە جێگەی ڕەخنە و مایەی گاڵتەجاڕی لای زۆرینەی خەڵک و فەیسبووک پڕ لە ڕەخنەی تەنز و ڕوکەشانە، ئەمەش تەنیا لە ڕوانگەی ئاینی و کەمی ئاستی ڕۆشنبیری کاکی وەزیر قسەی لەبارەوە دەکرێت.

  • پرۆژەی گەشەپێدانی دەریاچەی ورمێ کارەساتێکی چاوەڕوانکراو

    روباری زێی بچووک کە لە ڕۆژئاوای ئێران (لە بەرزاییەکانی لاجان)ەوە سەرچاوە دەگرێت بە گرنگترین ودرێژترین لقەکانی روباری دیجلە دادەنرێت. درێژی ئەم روبارە زیاترە لە (٤٠٠ کم) کە نزیکەی (٨٠%)ی دەکەوێتە نێو خاکی عیراقەوە. بە سەرچاوەیەکی زۆر گرنگە ھەژماردەکرێت بۆ ناوچەکانی باک

  • موچەی فراکسیۆنی سەوز بۆ ھەر کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان دەبێت ببڕدرێت

    ھەر بەراستی ھەڤاڵان ھەرچی سیستمی سیاسی دونیا ھەیە لە کۆن و نوێدا ھەر ھەموی سەراوبن بکە لە ھیچ شوێنێک وھیچ زەمانێکدا نەبووە و نابێ لە پەرلەمان بکشێیتەوە و لە حکومەتدا بمێنیەوە!

    دەکرێت لە حکومەتدا نەبیت و ببیتە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام نەکراوە و نابێت ئ

  • چاکسازی لە روانگەی تیۆرە ئەخلاقیەکانەوە

    مەبەستمان لە زاراوەی (چاکسازی، Reform) لە بەکارھێناندا، ئەو مانایانەیە کە لە زمانی ئینگلیزی وەرگیراون. یەکێک لە ماناکانی وەک ئەوەی لە فەرھەنگی (ئۆکسفۆرد، Oxford)دا ھاتووە، واتە: (دروستکردنی گۆڕانکاری لە شتێکدا، بەتایبەت لە دەزگایەک یان پەیڕەوێکدا بە مەبەستی باشترکردنی

  • پەرلەمانێکی شکاو و ھەڵوێستی ھەڵوێست لاوازەکان

    جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە یەکتر و دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەت، وەک یٔاشکرایە لە ساڵی ١٩٩٢ لە ھەرێمی کوردستان  دامەزرا.

    قۆناغی بنیادنان گرنگ بوو، بەڵام شەڕی ناوخۆی بەسەرھات و پەرلەمانەکە وەستێنرا و دواتر پێشنیارکرا لە مەیدانی حەیوانان کۆب

  • سوڵتان ھاشم و ئیسک و پروسکی ئەنفالکراوەکانمان

    لەگرتوخانەی حوتی پارێزگای زیقار و بەجەڵتەی دڵ لەتەمەنی ٧٥ ساڵیدا سوڵتان ھاشم وەزیری بەرگری ڕژیمی پێشوو کۆچی دوایی کرد.
    ھاشمی تاوانباری دۆسیەی ئەنفالی دوێنێ و پاڵەوانی ئەمڕۆی ناو ھەندێک میدیا و شاشەکانی تەلەفزیۆن کە ھەزاران کەس ئامادەی ناشتنەکەی بون، کۆتایی بەژی

  • ساڵ بەساڵ خۆزگەم بە پار

    زۆر جار پرسیارم لەخۆم کردووە ئاخۆ ڕیشەی ئەم پەندە لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە!

    زۆر دەگمەنە ئەوکەسانەی خۆزگە بە ڕابردوویان نەخوازن، تەنانەت خەڵکانێک ھەن خەون بە ڕابردوویان دەبینن و خۆزگەی دووبارەبوونەوەی دەکەن. ھەر ئەم ھۆکارەشە وای لە تاکی عێراقی

  • کورد یەکەمین قوربانی جەنگی سارد و نەوت

    بە دڵنییایەوە کورد لە سەدەی پێشودا قوربانی یەکەمی سیاسەتی نەوت و گازی بوو، بەڵام ئەمڕۆ خەڵکانێک بە ھیوای ئەوەن کە نەوت و گاز ببێتە داینەمۆیەکەی گەورە بۆ ئەوەی کورد بە خەونی دێرینی خۆی بگات و دەوڵەتی خۆی ھەبێت. لەھەمانکاتیشدا ئەم نەوتە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی

  • هەستكردن بە ئەخلاقی سیاسی و حەقیقەتێكی دیكەی تاڵ

    کاتێک حیزب و بنەماڵە توانای جێبەجێکردنی ھیچ پرەنسیبێکی سیاسی و ئەخلاقی و مرۆیی نەبووبێ گومان تەواوی بوار و شانە ئەخڵاقی و سیاسییەکانی بەتەواوەتی لەناودەبرێت ئیتر گەیشتن بەم پلەیە ھەرچی ناوێکی بۆ دابنێین لەرووی نەبوونی ئەخڵاقی سیاسییەوە دروستە و دەشێت وەک ئەن

  • خیانەتی ئابڕووبەرانە بە ھۆنینەوەی تۆمەت ناڕەوێتەوە

    وەزارەتی ناوخۆ... خیانەت و رادەستکردنی کچە کوردێکی رۆژئاوای کوردستان لە نەخۆشخانەیەکی ھەولێرەوە بە میت و جێبەجێ کردنی پیلانی دەرەکی دژ بە گەلی خۆت و ھەڵبەستنی تۆمەتی میت بۆ شەڕڤانێک.

    چەند پرسیارێک بۆ ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆ&n

  • ھەدەپە و ئایاسۆفیا

    (سەرنج لە مەڕ ھەندێ خوێندنەوەی سەر بەرەو ژێر)
    لە رۆژی ١١ی تەمموزی ٢٠٢٠، ئەردۆغان و پارتەکەی لە رێی دادگای باڵای کارگێڕییەوە بڕیاریاندا، کە ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بگۆڕن بۆ مزگەوت و بکرێتە شوێنی خوداپەرستی، دامەزراوەی کاروباری دینی تورکیاش بڕیاریدا رۆژی ١٧ی تەمم

  • کامەیان براوە دەبێت کازمی یان ھەرێم ؟

    سەردان و کۆبوونەوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەگەڵ ئەوەی نەپچڕاون،  بەڵام تا ئێستا بێ ئەنجام ماونەتەوە، جار بۆ جارێکیش بەغدا مەرجەکانی زیاتر دەکات و باری سەرشانی ھەرێم قورستر دەکات.

    جگە لەوەی لە ئێستادا ھەردوولا کاریان بە یەکترە

  • خەباتی سپی

    - قەدەغەی زمان یەعنی قەدەغەی بوون. چونکە زمان تەجەلای بوونی نەتەوەیە. ئەوەی کە زمانت لێ قەدەغەئەکات، لەڕاستیدا بوونت لێ قەدەغە ئەکات. ئەیەوێ تۆ بەو جۆرە ھەبیت، کە ئەو ئەیەوێ و بوونێکبێت، لە پەراوێز و پاشکۆی زمانی ئەودا. دەی ئەمەش خودی نەبوونە، چونکە بوونی راستەقینەی ت

  • سیناریۆکانی تورکیا لە لیبیا

    لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی تەرھونە لەلایەن ھێزەکانی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیەوە کە تورکیا پشتیوانییان لێدەکات و لەلایەن فائیز سەراجەوە سەرکردایەتی دەکرێت کە تاقمێکی ئیخوانین , ئێستا ئەو تاقمە لە ھەوڵی ئەوەدان شاری ئیستراتیجی ( سێرت ) یش کۆنتڕۆڵ بکەن، چونکە مانەوەی ھێزەکانی ژەنەراڵ خەلیفە حەفت

  • مەفرەزەکانی جنێو

    (ڕیچ)ی گەڕیدە و شوێنەوارناس لە گەشتەکەیدا بۆ کوردستان، کە باسی میللەتی کورد دەکات دەڵێ، خەڵکێکی میوان دۆست و دەست و دەم پاکن، ڕیچ ساڵی (١٨٢٠) بەوشێوە باسی جوامێری و فەزیلەتی گەلی کوردستانی کردوە، خۆ ئەگەر ئێستا ڕیچ زیندوو بکەیتەوە و لەڕێگای تەکنەلۆجیاوە سەیری تۆڕی کۆم

  • کێ یەکێتی دەناسێتەوە؟

    لە دواین کۆنگرەی یەکێتی بەجدی ئەوە خرابووە ڕوو کە پێویستە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بگۆڕدرێ بۆ یەکێتی نیشتیمانی عێراق، بەڵام لەبەر پەرچەکرداری سەرکردە پیرەکانیان و پەرچەکرداری جەماوەری ئەوەیان دواخستووە بۆ کۆنگرەی داھاتوو کە بەپێی زانیاری جەماعەتی لاھور جەنگی دەیانەوێ

  • ئەردۆغان دوعایەك ناكات ئەوروپا بڵێ ئامین

    یەکێتی ئەوروپا نیگەرانە بەو بڕیارەی تورکیا سەبارەت بە گۆڕینی ئایەسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت.

    ئەم گۆڕینە قسە و باس و مشتومڕی زۆری لێکەوتۆتەوە، بەتایبەتی لەم سات و کاتەدا کە ھەموو جیھان سەرقاڵە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک یان ڤاکسینێک دژ بە پەتای

  • کۆدەکانی کۆمەکی مافیایی!

    کاتێک خەڵکی شاری کەلار، لە بەرامبەر گوێنەدانی حکومەتی ھەرێم بە مەرگی ھاوڵاتیانی گەرمیان بەھۆی پەتای کۆرۆناوە، بانگەوازیان کرد کە "خۆمان شاری خۆمان ڕزگار دەکەین"، یەکێتی نیشتمانی وەک تاڵانچی ئەم ناوچەیە، ترسی ئەم دەست پێشخەریە جەماوەریەی لێ نێشت کە ببێتە ھۆی

  • کورد و زیندان و سەدای ئازادی

    مێژووی کورد پڕە لە چیرۆکە جیاجیاکانی زیندان، مرۆڤی کورد لەسەر خاکی خۆی، لەناو شاری خۆی زیندانی کراوە، براوەتە مەنفا زیندانی کراوە، دوورخراوەتە بۆ دوورگە و بیابانەکان و قەڵا دوورە دەستەکان لەوێ زیندانی کراوە.

    ئەگەر ناودارترین زیندا

  • ئەوانەی کانی دەروێشی لێڵ دەکەن

    کۆچی دوایی یەکێک لە دیارترین ڕابەران و کەسایەتییەکانی تەریقەتی قادری خوالێخۆشبوو شێخ محەمەدی کەسنەزانی و بەدوایدا لێشاوی دەروێشەکانی قادری بۆ بەشداری کردن لە پرسەی ڕابەرەکەیان، ئەویش لە سەردەمی کۆرۆنا و لەبەرچاونەگرتنی ڕێنماییەکانی تەندروستی، مشتومڕێکی کۆمەڵ

  • ڕۆژە پشووەکانی حکومەت بۆ ناو کتێبی گینسەوە!

    ئیتر دەبێ ھەر وابێ، کاتێک لە وڵاتێکی بێ ساحێبی وێران و بێ شوان و دایک و باب، دەوڵەتمەداری و بەڕێوەبردن و کوێخای وڵات، دەکەوێتە دەستی خەڵکانی کاڵفام، ماستاوچی، موستەفید، موزایدەچی و دەروێشی بنەماڵە و شێت و شەیدای عانە و باخ و ڤێلا و تڕۆمبێلی دەیان دەفتەر دۆلاری، سروشتی

  • دوا رۆژەکانی کۆشکی ڕیحاب

    کۆبوونەوەی گرنگ و چارەنووسساز سەبارەت بەمەلیک، ئەو کۆبوونەوەیە بوو کە ڕۆژی ١١ی تەمموزی ١٩٥٨ لەنێوان (عەبدولکەریم قاسم و عەقید عەبدولسەلام عارف و عەقید عەبدول لەتیف دەراجی و ڕەشید موتڵەگ ) بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەیەدا قسە لەبارەی چارەنووسی مەلیک و عەبدولئیلا و نوری سەع

  • کە من مردم، کورد نامرێ

    ئەمە، ئەو ڕستەیەیە، کە لەسەر گۆڕی دکتۆر عبدولرەحمانی قاسملۆ نوسراوە، لە گۆڕستانێکی گەورەی ناوەڕاستی شاری پاریسدا، گۆڕ غەریبانە لەگەڵ ئەحمەد کایا و یەڵماز گۆنای و جعفری ئازەری ڕاکشاون.

    ۳۱ساڵ پێش ئێستا و لە۱۹۸۹/۷/۱۳لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا دکتۆر

  • ‌بزوتنەوە گۆڕان لەبەردەم سەنگی مەحەکدا

    لەگەرمەی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەرلەمان ساڵی ٢٠١٣ نەوشیروان مستەفا دروشمی بەرەو دەسەڵاتی بەرزکردەوە، ئەم دروشمە وایکرد جۆرێک لەپاشەکشە بەئەنجامی ھەڵبژاردنەوە دیاربێت لە (٢٥) کورسیەوە بوو بە (٢٤) کورسی، سەرباری ئەوەی گۆڕان نەیتوانی خۆی حکومەت پێکبھێنێ، ی

  • ئاوڕێک لە کەرتی تەندروستیی عێراق

    ھەرچەندە کەرتی ساغڵەمی بواری شارەزایی و پسپۆڕی من نیە، بەڵام لەکاتی سێرچ و چاودێری دۆخی سیاسی شێواوی وڵات و ناوچەکە بەسەر بابەت و زانیاری وادا دەکەوم ناتوانم پەردەپۆشیان بکەم و بۆھاوڵاتیانی مەینەتباری بەیان نەکەم .

    لەپێش ئەوەی بچمە

  • قه‌ڵادزێییه‌كان تۆپه‌كوێره‌تان بیرماوه‌

    کە ‌مێژوو زۆر نزیک بێنینە پێش چاومان دەبینین گەلی عێراق و کوردستان بەگشتی و خەڵکی قەڵادزێ بەتایبەتی بەردەوام قوربانی دەربوە بۆ نمونە شەڕی ئێران عێراق سەدان ھەزاران کوژرا و کەم ئەندامی لێکەوتەوە،شەڕی کوێت ھەروا.

    ‎گەمارۆیunبۆ سەر عێراق

  • زیاتر...