AM:10:40:16/02/2025
1612 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، قەرزی ناوخۆی عێراق بە ڕێژەی ٪٢.٩ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٨١ ترلیۆن دینار بۆ مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، بەراورد بە مانگی ڕابردوو کە بڕی ٧٨.٧٧ ترلیۆن دینار بوو.
ئەمرۆ یەک شەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشکرد، زیادبوونی قەرزی ناوخۆ بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ گەشەی حەواڵەی گەنجینەی لە بانکی ناوەندی و بانکە بازرگانییەکان و حەواڵە ئەلیکترۆنییەکان بە ڕێژەی ٪٢.
ئاماژە بەوە کراوە ، قەرزەکان بە دامەزراوە داراییەکان و بانکە حکومییەکان
لە هەمان ساڵدا جێگیر بوون.
ئەوەشی خستوەتەروو، خەرجییە گشتییەکان لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دا بەڕێژەی
١٥.١٥ ترلیۆن دینار کەمبووەتەوە، هاوکات، بەڕێژەی
٪٥٤.٤٢ گەیشتووەتە ١٢.٦٩ تریلیۆن دینار بەبەراورد بە مانگی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵ
کە بڕی ٢٧.٨٤ترلیۆن دینار بووە.