سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: ئاستی ئاو لە عێراق لە دۆخێکی خراپدا نیە

AM:11:40:08/03/2025

1036 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئاستی ئاو لە عێراق لە دۆخێکی خراپدا نیە و وتیشی، دوای واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتن لەگەل تورکیا بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیادی کردووە.


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، تورهان موفتی، راوێژکاری سودانى بە رۆژنامەى سەباحی راگەیاندووە، عێراق لە رووی ئاوەوە کورتهێنانىی هەیە بەڵام وشکەساڵی نییە و وتیشی، بە بەکارهێنانی ستراتیژی دروست و بەردەوامی ئەنجامێکی نایاب بۆ دۆخی ئاو لە عێراقدا بەدەستبهێنرێت، ئەمە جگە لەوەی پێویستە کار لەسەر دووبارە پێناسەکردنەوەی ساڵنامەی کشتوکاڵی و هەڵسەنگاندنی باران بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی یاداشتنامەی لێکتێگەشتنی واژۆکراو لەگەڵ تورکیا چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەردانەوەی ئاو زۆر باشتر بوو لەوەی پێشتر هەبوو، بە نزیکەی دوو هێندە هاوکات، پێویستیشە ئاوی ژێر زەوی عێراق بپارێزرێت.

هاوکات شارەزایەکی ئاویش رایگەیاند، ئێستا بڕی ئاوی عەمبارکراو لە عێراقدا ٢٠ ملیار مەتر سێجایە کە بۆ پلانی زستانە بەکاردەهێنریت و وتیشی، لە هاویناندا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە نزیکەی ٥ ملیار مەتر سێجا ئاو دەبێت بە هەڵم.













گەلەری