سەردێڕ:

عێراق دەستی بە دابەشکردنى مووچەى مانگى چوارى خانەنشینان کرد

AM:11:53:27/03/2025

1468 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، حوسام عەبدولسەتار، جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی راگەیاند، لەژێر رێنمایی وەزیری دارایی و بەدواداچوونی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و هەروەها بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان.

هاوکات، باسی لەوەشکرد، خانەنشینەکان لە رێگەی کورتە نامەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ سەردانیکردنی ئەو شوێنانەی مووچەکانیانی لێ دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە هەرێم لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێدا بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بەشێکی بانکەکان دابەشکردنی دەستیپێنەکردووە و خانەنشینان و مووچەخۆرانیش چەندین کاتژمێرە لە سەرەی مووچەدا راوەستاون، بەهۆی پاڵەپەستۆشەوە چەند مووچەخۆرێک تەندروستیان تێکچووە.













گەلەری