سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق: ئەمساڵ ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دۆنم زەوی بۆ پلانی کشتوکاڵی زیاد کراوە

PM:12:35:26/01/2025

1500 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دۆنم زەوی بۆ پلانی کشتوکاڵی زیاد کراوە، ئەوەش دوای دابینکردنی زیاتر لە ١٢ هەزار سیستەمی ئاودێری مۆدێرن بە جوتیارانی ناوچە جیاجیاکانی عێراق.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دۆنم زەوی بۆ پلانی کشتوکاڵ زیاد کراوە، بەهای ئەو گرێبەستانەش زیاتر لە ٨٠٠ ملیار دینار بووە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، بەهای ئەو گرێبەستانەی بۆ کەرتی کشتوکاڵ ئەنجامدراون زیاتر لە ٨٠٠ ملیار دینار بووە، ئەوەش بە ئامانجی زیادکردنی زەویی کشتوکاڵی و هێنانی سیستمی پێشکەتووی ئاودێری و پاڵپشتی کردنی جوتیاران.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ناوچە کشتوکاڵیانەی لە پلانی وەزارەتەکەدا هاتووە بۆ ئەمساڵ بڕێکی زۆر دانەوێڵە بەرهەم دەهێنن و بەشێکی زۆر لە پێویستی وڵات بۆ گەنم و بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی دیکە دابین دەکەن.

 













گەلەری