PM:08:30:29/01/2025
2184 جار خوێندراوەتەوە
راوێژكارێکی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، له كۆتایی ئه‌مساڵدا پڕۆژه‌ی هێڵی راكێشانی كاره‌با له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو ته‌واو ده‌بێت، به‌مه‌ش عێراق ده‌توانێت به‌شداری له پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی یه‌كێتی هاریكاری كه‌نداو بكات تایبه‌ته به كڕینی وزه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، عه‌بدولحه‌مزه هادی، راوێژکاری وەزارەتی کارەبای عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی هاوكاری كه‌نداو رێككه‌وتنێكی هاوبه‌شی هه‌یه له‌ژێر ناوی (ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندیی كه‌نداو)، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش هێڵێكی هاوبه‌شی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌یه له سوڵتانییه‌تی عومانه‌وه تا ده‌گاته ده‌وڵه‌تی كوه‌یت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
عێراق به درێژكردنه‌وه‌ی هێڵێك له وێستگه‌ی وه‌فر له كووه‌یته‌وه به‌ره‌و وێستگه‌ی
فاو له به‌سره به ده‌به‌سترێته‌وه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی عێراق به
كه‌نداو له كۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،
هێڵه‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له سه‌ره‌تادا ٥٠٠-٦٠٠ مێگاوات بۆ تۆڕی
نیشتمانی دابین ده‌كات، به‌تایبه‌تی له وه‌رزی هاویندا، ئه‌مه‌ش گرنگه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
پچڕانی كاره‌با له پارێزگای به‌سره، دواتریش بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور
دابین ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه،
هه‌نگاوه باشه‌كه‌ی پڕۆژه‌ی په‌یوه‌ندیی كه‌نداو ئه‌وه‌یه كه پلاتفۆرمێكی ئه‌لیكترۆنی
له یه‌كێتی هاوكاری كه‌نداو هه‌یه بۆ فرۆشتنی كاره‌با و له‌ژێر رۆشنایی ئه‌مه‌شدا
وزه‌ی كاره‌با له كه‌نداو ده‌كڕدرێت به‌پێی ئه‌و بڕه و نرخه‌ی كه پیشان ده‌درێت
له‌سه‌ر سه‌كۆكه.