PM:11:18:28/01/2025
1872 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگهیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق فهرمانی كردووه به دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی بۆ ئهوهی لێكۆڵینهوه بكات سەبارەت بە حاڵەتەکانی بە قاچاخبردنی ئینتەرنێت و گرێبەستی تێپەڕاندنی قەبارەی ترانزێت. تایبەت بە کۆمپانیایی ئای کیو بۆ خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی راسپارد، کار لەسەر پێداچوونەوە بە یاساکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان بکات، سەبارەت بە حاڵەتەکانی بە قاچاخبردنی ئینتەرنێت و گرێبەستی تێپەڕاندنی قەبارەی ترانزیت، تایبەت بە کۆمپانیایی ئای کیو بۆ خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت.
ئاماژهی بهوهشكردووه، لێكۆڵینهوهكه به هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق دهبێت، لێكۆڵینهوه دهركرێت لهوهی كه ئایا گرێبەستی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو هەیە یان نا.