AM:08:21:25/06/2025
1968 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە حکومەت پلانێکی تۆکمەی بۆ دەستەبەرکردن و پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی داڕشتووە، ئەم پلانە گرێبەست و پڕۆژەی چاکسازی مۆدێرن لەخۆدەگرێت کە لەسەر بنەمای نوێترین تایبەتمەندی و سەرچاوە نێودەوڵەتییەکانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، رۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتویەتی، دوابەدوای سەرکەوتنی بەرچاوی سیاسەتی دەرەوەی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی هەڵکشانی سەربازیی ناوچەیی حکومەت پلانێکی تۆکمەی بۆ دەستەبەرکردن و پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی داڕشتووە.
وتیشی، خوازیاری پابەندبوونی
کاریگەرانە بە رێککەوتنی ئاگربەست بۆ دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی ململانێکانە و جەختیشی
لەوە کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری عێراق لە پێشینەی کارەکانیانە.
باسی
لەوەشکرد، پلانی پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پڕۆژەی چاکسازی مۆدێرن لەخۆدەگرێت کە لەسەر
بنەمای نوێترین تایبەتمەندی و سەرچاوە نێودەوڵەتییەکانە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر
هەڕەشەیەک لە داهاتوودا.