سەردێڕ:

بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستگیرکرا

PM:02:59:04/07/2025

2816 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا و دەست بەسەر ٤٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا.


ئەمڕۆ هەینی ٤ی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتی، بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر لە ئۆپەراسێۆنێکدا لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا.

وەزارەتەکە وتیشی، ٤٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەرداگیرا کە لەلایەن بازرگانەکەوە هەڵگیرابوو.
لە رووداوێکی هاوشێوەدا، دوێنێ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق بڵاویکردەوە، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە ٦٢ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە، لە هەرێم دەستگیرکراون.














گەلەری