PM:02:22:27/01/2025
1324 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا رێژەی بێکاری و هەژاری لە وڵاتدا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، پلانەکانی حکومەت بۆ گەشەپێدان هەنگاوی باشی ناوە بە تایبەت لە کەرتی تایبەت کە لە رێگەیەوە هەزاران هەلی کار رەخسێنراوە.
هاوکات باسی لەوەشکرد، رێژەی بێکاری لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا کەمیکردووە
بۆ ١٤٪ بەو پێیەی لە پیشتردا رێژەی بێکاری ١٦.٥٪ بووە، وتیشی رێژەی هەژاریش ٢٣٪ەوە
دابەزیووە بۆ ١٧٪.