سەردێڕ:

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق: جەخت دەکەینەوە لە گرنگی تەوتین کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

PM:09:42:13/02/2025

1772 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆیان کردووە لەبارەی گرنگی تەوتین کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە شێوەیەک کە مافەکانیان گەرەنتی بکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە و رایگەیاند، لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی لیژنەکە و بە میوانداری بیلال سەباح، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی بازرگانی عێراق و عەلی کەریم ئەلفەتلاوی، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی رافیدەین، و وەفا شەرحان غانم، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ڕەشید، بۆ کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردن و گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک بابەتی دارایی و بانکی.

ئاماژە بەوەشکرا، گفتوگۆکرا لەسەر ستراتیژی کاکردنی بانکەکان و بابەتی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و کردنەوەی لقەکانی بانک لە هەرێم.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوانی هەردوولا کرا بۆ تەوتین کردنی مووچە لەو بانکانە و هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر بابەتی قەرز و هەڵسەنگاندنی قەرز لە بانکەکان.














گەلەری