سەردێڕ:

دارایی عێراق؛ داوا لە بانکی ناوەندی دەکات کە داتابەیسی بریکارەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی دابین بکات

PM:07:12:23/01/2025

996 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق، داوای لە بانکی ناوەندی عێراق کرد کە داتابەیسی بریکارەکانی فرۆشگای پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ دابین بکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن دەستەی گشتی باجەوە دەرچووە و بڵاوکردەوە هاتووە، داوا لە بانکی ناوەندی عێراق دەکات داتابەیسی بریکارەکانی فرۆشگای پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ دابین بکات.

ئاماژە بەوەکراوە، داتابەیسی بریکارەکانی فرۆشی پارەدانی ئەلکترۆنی بۆ ئەوەیە بتوانێت رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر سەبارەت بە تۆمارکردنیان و کۆکردنەوەی باجەکانی قەرزدار لەلایەن ئەوانەوە.

هاوکات دەشڵێن، داوا لە هەموو بانک و کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەم چالاکییەدا دەکەین کە هیچ مۆڵەتێک نەدەن بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە مەگەر باجدەر بەڵگەی دروستی هەڵوێستی باجی خۆی بەرامبەر بەم دەسەڵاتە دەخاتەڕوو.

 














گەلەری