سەردێڕ:

وەزیری کارەبای عێراق بەرێوەبەرە گشتییەکانی راسپارد لە پشووی جەژنی رەمەزاندا کاربکەن

PM:08:01:24/03/2025

920 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کارەبای عێراق، بەڕێوەبەرە گشتییەکان رادەسپێرێت لە رۆژانی پشووی جەژندا دەوام بکەن و بەشێوەیەک دەوامیان رێکبخەن کاریگەری نەکاتە سەردابینکردنی وزە بۆ ئەوەی دڵنیابن لە دابینکردنی کارەبا لەو رۆژانەدا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، زیاد عەلی، وەزیری کارەبای عێراق، بەرێوەبەرە گشتییەکانی راسپارد لە پشووی جەژنی رەمەزاندا کاربکەن، بۆ ئەوەی کارەبای نیشتمانیی سەقامگیر و بەردەوام دابینبکەن.

هەروەها، بڕیاریداوە، لە رۆژانی جەژندا خشتەی کارەکانیان لە کۆمپانیا حکومییەکان لە وەزارەتدا رێکبخرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

١ـ دەوامی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و یاریدەدەرەکانیان رۆژانە و بە خول دەبێت لە رۆژانی پشووی جەژندا.

٢- تیمەکانی چاککردنەوە و بەڕێوەبەران و کارمەندانی کۆگاکان بە درێژایی جەژن بەردەوام دەبن لە کارکردن.

٣- رێکخستنی ئامادەبوونی کارمەندان لە پشوودا لە ئەستۆی بەڕێوەبەرانە، بەپێی پێویستی و مەرجەکانی کارکردن.













گەلەری