سەردێڕ:

بەچەند مەرجێک رێگە دەدرێت پەلەوەر و بەرهەمەکانی لە هەرێمەوە هەناردەی عێراق بکرێت

PM:05:04:01/02/2025

9984 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ڤێتەرنێری لە کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەمەرج رێگە دەدرێت بە بەردەوامبوونی هاتنە ناوەوەی پەلەوەر و بەرهەمەکانی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ شارەکانی دیکەی عێراق.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، سامر حەبیب، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هاتنە ناوەوەی پەلەوەر و بەرهەمەکانی لە هەرێمی کوردستان قەدەغە کراوە تا ئەوکاتەی لەلایەن تاقیگە پزیشکییەکانەوە پشتڕاست دەکرێتەوە کە پەلەوەر و بەرهەمەکان دوورن لە نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی چاودێری و لێکۆڵینەوە لە نەخۆشخانە ڤێتەرنەرییەکانی عێراق بەردەوام دەبن لە پشکنین لەو ناوچانەی هاوسنوورن لەگەڵ شارەکانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، تیمەکانی پشکنین چاودێری فرۆشتن و گواستنەوەی پەلەوەر و جۆرەکانی دیکەی باڵندەی ماڵی دەکەن و لە رێگای بەکارهێنانی ئامێری تایبەت و خێراوە بە مەبەستی پاراستنی کەرتی ئاژەڵداری لە ناوخۆی وڵات.

 


 













گەلەری