PM:04:50:04/02/2025
1264 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ئامادەکاری پێویست کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەرێگای کۆمپانیای سۆمۆوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، هەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە تەواوکردنی رێکارە پێویستەکان لەگەڵ وڵاتی تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو بڕەی دیاری کراوە
رۆژانە زیاتر لە ٣٠٠ هازار بەرمیل هەناردە دەکرێت لە رێگای بۆری عێراق-تورکیاوە.
وتیشی، ئەو قەرزانەی لای هەرێم دەمێنێتەوە لەنێوان هەردوو وڵاتدا رێکەوتنی لەسەر دەکرێت.