سەردێڕ:

میدیا عەرەبییەکان: موقتەدا سەدر بەنیازە بگەڕێتەوە ناو کایەی سیاسی

AM:11:14:15/02/2025

1852 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر نیازی هەیە دووبارە بگەڕێتەوە کایەی سیاسی و رەوتەکەى ئامادەکاریی دەکات بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، چاوگێکی نزیک لە رەوتی سەدر بە میدیا عەرەبیەکانى وتووە، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتیمانی شیعی ئامادەکارییان کردووە بۆ گەڕانەوە بۆ پڕۆسەی سیاسی و بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا و چاوگەکە وتیشی، بڕیارەکە لە لایەن مەقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتەکە و چەند بەرپرسێکی رەوتەکەوە دراوە و ئەندامانی رەوتەکەش ئاگادارکراونەتەوە بۆ ئامادەکارییکردن بۆ گەرانەوە.

هاوکات، موجاشاع تەمیمی، بەرپرسی باڵای رەوتی سەدرئاماژی بەوەکرد، فشاری جەماوەری هەیە بۆ ئەوەی رەوتەکە بگەڕێتەوە ناو کایەی سیاسی و وتیشی،  پێشبینیش دەکرێت دوو مانگ پێش هەڵبژاردنەکان گەرانەوەکە بەفەرمی رابگەینرێت.

لای خۆشیەوە، ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا بە میدیا عەرەبییەکانى راگەیاند، پێشوازی لە گەڕانەوەی رەوتی سەدر دەکەن بۆ ناو کایەی سیاسی و بەشداریکردن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن.













گەلەری

‌بەپەلە