PM:03:13:12/02/2025
1208 جار خوێندراوەتەوە
وەزیرى دەرەوەى سوریا رایگەیاند، بە فەرمى بانگهێشتی عێراق کراوە و بەم زووانە سەردانى بەغدا دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ میدیا عەرەبییەکاندا باسى لەوەشکردووە، حكومەتی ئایندە لە ئازاری داهاتوودا دەبێت بە نوێنەری سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی سوریا و متمانەیان بە تواناكانی گەلی سوریا هەیە و باوەڕیان بە سەرجەم پێكهاتەكانی هەیە و گەلی سوریا بۆ ماوەی هەزاران ساڵ پێكەوە ژیاون و دەستوریش هەمووان بەڕێوەدەبات.
ئەوەشى وتووە، سیستەمێكی ئابوری وێرانەیان لە رژێمی پێشووەوە بۆ بەجێماوە،
ئەم ئاڵنگارییەش پەیوەستە بەو سزایانەی كە بەهۆی رژێمی لەناوچووەوە بەسەر سوریادا
سەپێندرابوون، لەگەڵ لەناوچوونی رژێمدا دەبێت سزاكانیش لاببرێن بۆیە پێویستە پاڵپشتی
لە سوریای نوێ بكرێت و یەكێتیی ئەوروپا و ئەمریكا قایل بكرێن بە هەڵگرتنی سزاكان.