AM:10:12:30/01/2025
868 جار خوێندراوەتەوە
شارەزایەکی ئابووری هۆشداری لە دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەری لەسەر بودجەی عێراق دەدات و دەلێت، دابەزینی یەک دۆلار لە نرخی بەرمیلێک نەوت دەبێتە هۆی زیانگەیاندن کە" ساڵانە بە یەک ملیار دۆلار" مەزندە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، عەلا فەهد ، شارەزای ئابووری رایگەیاند، دابەزینی نرخی یەک دۆلار لە بەرمیلێک نەوت دەبێتە هۆی زیانگەیاندن کە "ساڵانە بە یەک ملیار دۆلار" مەزەندە دەکرێت، ئەمەش مەترسی لەسەر دابینکردنی دارایی مووچە و پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە وڵاتدا دروست دەکات.
ئەوەشی خستەروو،
دابەزینی هەر بەرمیلێک لە خوار ٨٠ دۆلارەوە توانای دەوڵەت لاواز دەکات بۆ جێبەجێکردنی
پابەندبوونەکانی لە پێدانی مووچە، ئەمەش ڕەنگە عێراق ناچار بکات خەرجییەکان کەمبکاتەوە
یان پەنا بۆ بژاردەی دارایی تێچووی زۆر ببات، وەک قەرزکردن.
ئەمە
لەکاتێکدایە، سەرەڕای هەوڵەکانی عێراق بۆ گەشەپێدانی کەرتی غاز و کەرتەکانی دیکە بەڵام هێشتا بەڕێژەی ٪٨٥ پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت بۆ دابینکردنی دارایی بودجەی گشتی .