سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەى عێراق: بەغدا ئامادەیە بۆ هاوكاری لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا

PM:06:26:23/01/2025

848 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەى عێراق رایگەیاند، عێراق ئامادەیە بۆ هاوكاری لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا و هیوادارن پرۆسەیەكی سیاسی دەستپێبكرێت كە هەموو لایەن و پێكهاتەكانی سوریا لەخۆبگرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی كۆڕبەندی (داڤۆس) دا رایگەیاند، دەیانەوێت لەبارەی رێگریكردن لە مەترسی چەکدارانى سەربە رێكخراوە توندرەوەکان لەگەڵ سوریا هاوكاری بكەن.

وتیشی، ٢٦ گرتوخانە هەیە كە نزیكەی ١٠ بۆ ١٢ هەزار ئەندامی رێكخراوە توندرەوەکانی تێدایە.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا فوئاد حسێن ئاماژەى بەوەشکرد، نزیكەی ٢٥٠ هەزار پەنابەری سوریی لە عێراقدا هەیە.













گەلەری