سەردێڕ:

سودانی هێزە سەربازییەکانی عێراق لە پاکستان دەکشێنێتەوە

PM:12:56:10/05/2025

4868 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوا لە سەربازانی وڵاتەکە دەکات بە زووترین کات پاکستان بە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە.


ئەمرۆ شەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، دەبێت ئەو ئەفسەر و سەربازە عێراقییانەی پێشتر بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشق و راهێنانی سەربازی رەوانەی پاکستان کرابوو، بگەڕێنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدا، هۆکاری ئەم فەرمانەی سەرۆکی حکومەتی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هندستان و پاکستان، کەماوەی چەند رۆژە بەردەوامە.

هاوکات، ژمارەی ئەو سەربازانەی عێراق کە لە پاکستان مەشق و راهێنانی سەربازی ئەنجامدەدەن ٥٠٠  سەربازە.













گەلەری