تەندروستی گشتی عێراق رایگەیاند، سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکان لە پشووی جەژندا کراوە دەبن لەگەڵ سەرجەم کارمەندە پزیشکییەکانیان و تیمەکانی تەندروستی خۆپارێزی چاودێری هۆتێل و چێشتخانەکان دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی عێراق رایگەیاند، سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکان لە پشووی جەژندا کراوە دەبن لەگەڵ سەرجەم کارمەندە پزیشکییەکانیان.
هەروەها، وەزارەت
ساڵانە پلانێکی تایبەت بۆ بۆنە ئاینییەکان و پشووەکان ئامادە دەکات، بە ئامانجی
دابینکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، بۆ هاووڵاتیان لە رۆژانی پشووی فەرمیدا
و لە رۆژانی جەژنیشدا.
باسی لەوەشکرد، هەموو دامەزراوە تەندروستییەکان بەتایبەتی
نەخۆشخانەکان بەدرێژایی پشووی جەژن کراوە دەبن، لەگەڵ سەرجەم کارمەندە پزیشکییەکانیان
و هەموو دەرمانەکان بەردەست دەبن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکرد،
پلانەکە لە جێگیرکردنی ئەمبولانسە لەسەر رێگاکان و ئامادەکردنی ژوورەکانی نەشتەرگەری
بە هەموو ئەو شتانەی کە پێویستیانە.
هاوکات، تیمەکانی
تەندروستی خۆپارێزی، چاودێری هۆتێل و چێشتخانەکان دەکەن و نمونەی ماددە خۆراکیەکان
وەردەگرن و دەیاننێرن بۆ تاقیگەکان بۆ پشکنین.