وشکەساڵی مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران هاوڵاتیی عێراق دروستدەکات، رێکخراوی یونیسێفیش چەند پڕۆژەیەک بۆ کەرتی ئاو لە عێراقدا رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، رێکخراوی یونیسێف رایگەیاند، بەهۆی وشکەساڵی و گۆڕانکارییە جیهانییەکانی کەشوهەواوە، چەندین وڵات لە سەرتاسەریی جیهاندا رووبەرووی قەیرانی کەمبوونەوەی ئاو بوونەتەوە، وڵاتی عێراقیش یەکێکە لەوانە.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرهەڵدانی قەیرانی ئاو لە
عێراقدا بووەتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران هاوڵاتی ولاتەکە، بەجۆرێک بە
بەشێکی زۆریان ئاوی خواردنەوەیان بە زەحمەت دەستدەکەوێت.
باسی لەوەشکرد، لە رێگەی جێبەجێکردنی ژمارەیەک
پڕۆژەوە هەوڵی دابینکردنی ئاوی پێویست دەدەین بۆ ئەو ناوچانەی وشکەساڵییان تێدایە.
لەوانەش:
پڕۆژەی دابینکردنی سیستەمی پێشکەوتوو بۆ کۆکردنەوەی ئاو و بەکارهێنان و دابەشکردنی
ئاو بە شێوازێکی پێشکەوتوو.